بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکاو دەستپێکەری شەڕی عێراق لە میانەی لێدوانێکدا لە دالاس لە پەیوەندی لەگەڵ شەڕی ئۆکرانیا، وتی: لە بەر نەبوونی کۆنترۆڵی دەستەڵات لە ڕووسیا، کەسێک بڕیار شەڕێکی تەواو پاساھەڵنەگر دەدات و بە بێ بەزەییانە دژی عێراق «کە دیارە مە بەستی ئۆکرانیایە» بە شەڕ دێت.
ئینجا بوش بۆ پاسادانەوەی ئەو تەتەڵەیەی زمانی کە دەرلڕی گیرۆدە بوونی بە شەڕی عێراقەوەیە کە ئێستاشی لەگەڵ دا بێت، بەساڵ١اچوونی وەک بیانوو ھێنایەوەو وتی: ٧٥ ساڵ تەمەنمە....
بەو قسەیە ئامادە بووان دەست دەکەن بە پێکەنین.
ئەمریکا لە سەردەمی سەرۆکایەتیی «جۆرج بۆش» لە ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠٠١ بە بیانووی شەڕی دژی تیرۆریزم و ڕوخاندنی تالیبان ھێرشی کردە سەر ئەفغانستان، بەڵام دوای تێپەڕینی ٢٠ ساڵ بە دەستەڵات گرتنی تالیبان و زاڵ بوون بە سەر کابۆل دا، لەشکریانی ئەمریکی بە جارێک لەو وڵاتە ھەڵاتن. «جۆرج بۆش» لە مارسی ٢٠٠٣ی زایینیش فەرمانی دەست درێژکاریی سەربازی دژی عێراقی دەرکرد، شەڕێک مکە نزیکەی ٩ ساڵی خایاند.
342/